ئێمە؟

سەبارەت بە ئێمە - "کورد ڤۆت - پلاتفۆرمی توێژینەوە و راپرسی کوردستان"

“کورد ڤۆت”، کە بە “پلاتفۆرمی توێژینەوە و راپرسی کوردستان” دەناسرێت، پلاتفۆرمێکی توێژینەوەی سەربەخۆ و ناحکومییە. ئەم پلاتفۆرمە تەرخانکراوە بۆ بونیادنانی ئەو ژێرخانە مەعریفییەی (زانیارییەی) کە پێویستە بۆ پرۆسەی “بونیادنانی نەتەوە” و سەرھەڵدانی “دەوڵەتی کوردستان”ی خاوەن “سەروەری”.

ئێمە ئامرازی پارێزراو، ئەخلاقی و پیشەیی دابین دەکەین بۆ کۆکردنەوە، شیکردنەوە و بڵاوکردنەوەی داتاكان، بەمەش توێژەران، ئەکادیمییەکان، رێکخراوە ناحکومییەکان (NGOs) و دامەزراوەکان بەهێز دەکەین بۆ بەدەستهێنانی تێڕوانینی زانستی و بەڵگەدار کە دەبنە هۆی ئاڕاستەکردنی سیاسەت، بەهێزکردنی دامەزراوەکان و پێشخستنی نەتەوەی کورد.

ئەرکی ئێمە

کۆکردنەوە، شیکردنەوە و بڵاوکردنەوەی داتای باوەڕپێکراو و نوێنەرایەتیکار کە پشتیوانی لە گەشەپێدان، حوکمڕانی و ناساندنی نێودەوڵەتی کوردستان دەکات — لە هەمان کاتدا پارێزگاری لە بێلایەنی تەواو، وردبینی زانستی و رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ دەکەین.

بەهاکانمان

  • سەربەخۆیی: ئازاد لە کۆنترۆڵی حیزبی سیاسی یان حکومەت.
  • باڵایی زانستی: پەیڕەوکردنی ستانداردە باڵاکانی میتۆدۆلۆژی و پێداچوونەوەی هاوتا.
  • دەستپاکی ئەخلاقی: پابەندبوونی تەواو بە پەیڕەوی رەفتار و ئەخلاقی توێژینەوەی نێودەوڵەتی.
  • پاراستنی نهێنی: پاراستنی بەهێزی داتا بۆ مسۆگەرکردنی سەلامەتی هەموو بەشداربووان.
  • تەرکیز لەسەر بونیادنانی نەتەوە: پێشینەدان بەو توێژینەوانەی کە باس لە پێداویستی، هیوا و ئاڵنگارییەکانی نەتەوەی کورد دەکەن.

کارەکانمان

  • راپرسییەکانی رای گشتی: تێگەیشتن لە ئەولەویەت، تێڕوانین و پێداویستییەکانی دانیشتووانی کوردستان و کوردانی تاراوگە.
  • توێژینەوەی سیاسەت: پێشکەشکردنی پێشنیاری کرداریی بۆ بڕیاردەران.
  • بونیادنانی تواناکان: راهێنان و رێنماییکردنی توێژەران لەسەر پراکتیزە ورد و ئەخلاقییەکانی داتا.
  • ئاسانکاری بۆ هاوبەشی: بەستنەوەی دامەزراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی هاوبەش.
  • پێوەرەکانی بونیادنانی نەتەوە: چاودێریکردنی بەرەوپێشچوون لە بوارەکانی حوکمڕانی، ئابووری، خزمەتگوزارییە گشتییەکان و پاراستنی کولتووری.

خزمەت بە کێ دەکەین

  • توێژەرانی سەربەخۆ: پێشکەشکردنی ئامرازی پارێزراوی راپرسی و پشتیوانی.
  • دامەزراوە ئەکادیمییەکان: ئاسانکاری بۆ توێژینەوەی هاوبەش و کاری مەیدانی.
  • کۆمەڵگەی مەدەنی و رێکخراوە ناحکومییەکان: دابینکردنی داتا بۆ رێنماییکردنی پرۆسەی داکۆکیکردن و گەیاندنی خزمەتگوزاری.
  • بڕیاربەدەستان و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان: دابینکردنی بەڵگە بۆ داڕشتنی سیاسەت و پلاندانانی گەشەپێدان.

پەیمانی ئێمە

“کورد ڤۆت” بوونی هەیە بۆ ئەوەی دڵنیابێت لەوەی کە دەنگی خەڵکی کورد لە داڕشتنی ئایندەی خۆیاندا دەبیسترێت. هەر کۆمەڵە داتایەک، هەر راپۆرتێک و هەر راسپاردەیەک کە ئێمە بەرهەمی دەهێنین، تەنها یەک ئامانج دەپێکێت: پشتیوانی لە گەشەپێدان، یەکڕیزی و سەروەریی کوردستان.



بابەتی نوێ

Welcome Back!

Login to your account below

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Add New Playlist