راپۆرتی سەرەتایی راپرسیی: هەڵبژاردنی مەجلیسی ئێرانی و هەڵوێستی خەڵكی رۆژهەڵاتی کوردستان
ئەم راپۆرتە تەنیا راپۆرتێکی سەرەتاییە سەبارەت بە ناوەرۆکی ئەو دەیتایانەی کە لەڕێگەی ئەم راپرسییەوە بەدەستمان هێناوە.
پلاتفۆرمی لێکۆڵینەوە و راپرسیی کوردستان بانگهێشتی توێژەران و لێکۆڵەرانی کوردستان دەکات، بەو مەرجەی لەسەر بنەمای ئەم دەیتایانەی لەم راپرسییەدا بەدەست هاتوون گەرەکیان بێت لێکۆڵینەوەی وردتر بکەن، ئامادەیە یارمەتیدەریان بێت بۆ دابینکردن و رێکخستنی وردتری دەیتاکان بۆ گەڕان بەشوێن وەڵامی ئەو پرسیارانە کە لەتوێی ئەم راپۆرتەوە لەلایان گەڵاڵە دەبێت.
دەقی ئەم راپۆرتە بەهۆی بەرتەنگیی کاتەوە لە ئێستادا تەنیا بە شێوەزاری کوردیی ناوین بڵاو دەکرێتەوە بەڵام، لە داهاتوویەکی نزیکدا بە هەر سێک شێوەزاری تری کوردیی ژوورین، کوردیی خوارین و کوردیی دێرین و هەروەها بە زمانی فارسی بڵاو دەکرێتەوە.